وێڕای قه‌یرانه‌كان پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان نه‌وه‌ستان

زۆرترینی پڕۆژەکانی سنووری ڕاپەڕین، لەبواری شەقام و درووستکردنی ڕێگاوبان، نەخۆشخانە و پرد و پارک و نوژەنکردنەوەی ڕێگاکان بووە.

حكومەتی ھەرێم وێڕای سەختی دۆخەكە لە 2020 ھەر بەردەوام بوو لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان
حكومەتی ھەرێم وێڕای سەختی دۆخەكە لە 2020 ھەر بەردەوام بوو لەسەر پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان

K24 – ھەولێر:

وێڕای ژماره‌یه‌ك قەیران، کە لە ساڵی 2020 بەرۆکی حکومەتی هەرێمیان گرتبوو، بەڵام پڕۆژه خزمەتگوزارییەکان لەسنووری راپەڕین بەتایبەت لەبواری نەخۆشخانە و درووستکردنی رێگاو پرد و نۆژەن کردنەوەی رێگاوبانەکان بەردەوامبوون. لە سنووری قەزای کۆیەش، وەزارەتی ئاوادانکردنەوە تەواوی رێگا سەرەکییەکانی لە ساڵی 2020 نوژەن کردووەتەوە، ئەمە وایکردووە ژمارەی قوربانیانی هاتووچۆ بەراورد بە ساڵی 2019 كه‌مببێته‌وه‌.

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ساڵی 2020 سەرباری چەندین قەیران، کە بەرۆکی حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی گرتبوو بەردەوامیان هەبوو.

زۆرترینی پڕۆژەکانی سنووری ڕاپەڕین، لەبواری شەقام و درووستکردنی رێگاوبان، نەخۆشخانە و پرد و پارک و نوژەنکردنەوەی رێگاکان بووە.

لەسنووری قەزای کۆیەش، زۆرێک لە رێگاکان نوژەن کرانەوە و رێگای بەشێک له گوندەکانیش قیرتاوکران. نۆژەنکردنەوە و چاککردنی رێگا سەرەکییەکانی کۆیە، ئەو رێگا سەرەکیانەی کۆیە بەشار و شارۆچکەکان دەبەستنەوە لەساڵی 2020 کاریگەری لەسەر ژمارەی رووداوەکانی هاتوچۆ هەبووە.

لە پلانی ئەم ساڵی بەڕێوبەرایەتییەکانی ئاوەدانکردنەوە چەندان پڕۆژەی گرنگی دیكە هەیه، بەشێک لەو پڕۆژانە لەبواری جێبەجێکردندان و ئێستا کاریان تێدا دەکرێت.

بەرده‌وامی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەکتێکدا هەرێمی کوردستان لەساڵی 2020 بە ساڵێکی سەختی داراییدا تێپەڕی و کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە لایەک و بڕینی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش لە لایەکی دیكەوە، هێندەی تر ئەرکی حکومەتیان قورس کردبوو.