زه‌ریف: له پیتاندنی یۆرانیۆن پاشگه‌ز نابینه‌وه
"ناكرێت ئێران له هه‌نگاوه‌كانی پاشه‌گه‌زببێته‌وه، كاتێك هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوون"

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جواد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له تویتێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (4ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، وڵاتەکەی بە رێژەی (20%) پیتاندنی یۆرانیۆمی دەست پێکردەوە، ده‌كرێت له‌و هه‌نگاوه پاشه‌گه‌زببینه‌وه، ئه‌گه‌ر لایەنە پەیوەندیدارەکان پابەندی رێککەوتنه ئه‌تۆمییه‌كه بن.
زه‌ریف له توویته‌كه‌ی نووسیویه‌تی: "هه‌ر وه‌ك په‌رله‌مانه‌كه‌مان رایسپاردووین، پیتاندنی یۆرانۆممان له رێژه‌ی (20%) ده‌ستپێكرده‌وه، به فه‌رمی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمیمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی كرد، "هه‌نگاوه‌كانمان به ته‌واوه‌تی به پێی به‌ندی (36)ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێرانه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵ، وڵاتانی به‌شدار له رێككه‌وتنه‌كه پابه‌ندی نه‌بوون".
زه‌ریف روونیكرده‌وه، "ناكرێت ئێران له هه‌نگاوه‌كانی پاشه‌گه‌زببێته‌وه، كاتێك هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوون".
سه‌رچاوه: RT
د.ی
