ئایا "مه‌ی خۆره‌كان" سوود له ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن؟
توێژینه‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
پسپۆرانی به‌ریتانیا پێیانوایه خواردنه‌وه‌ی (مه‌ی) ده‌شێت كاریگه‌ری ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له‌سه‌ر جه‌سته كه‌مكاته‌وه.
بڕیاره سبه‌ی 6ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) بی بی سی له فیلمێكی دیكۆمێنتاریدا ئه‌وه بڵاوبكاته‌وه كه (مه‌ی) كاریگه‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا ڤایرۆس ناهێڵێت.
ده‌رمانسازه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌م گۆڕانكارییه‌یان هه‌ڵسه‌نگاندووه له‌سه‌ر ئه‌ندامی به‌رگری كه به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی (ئه‌لكهول)ـه‌وه دروستی ده‌كات.
ئه‌وان ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه تا سێ كوپ له (بروسیكۆ) ئاستی خانه‌كانی خڕۆكه‌ی سپی خوێن داده‌به‌زێنێت بۆ نیوه. نموونه‌ی خڕۆكه‌ی سپی خوێن وه‌ك خانه لیمفاوییه‌كان كه به دروستكردنی دژه‌ته‌نه‌كانی خانه داده‌نرێت به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسه‌كان.
(بروسیكۆ) جۆرێكه له شه‌رابی ترێی سپی له ناوچه‌ی ڤینیتۆ له باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئیتاڵیا، به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
شبینا كروكشانگ، پرۆفیسۆری زانكۆی مانچسته‌ر به رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف-ی گوتووه: "پێویسته كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی تێر و ته‌واو كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ سه‌ر له‌ش". گوتیشی: "بۆیه ئه‌گه‌ر شه‌وی پێشتر (مه‌ی)ت خواردۆته‌وه تا ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ڤاكسینه‌كه وه‌رمه‌گره بۆئه‌وه‌ی كه‌ڵكی هه‌بێت".
هه‌ربۆیه كروكشانگ له رێگه‌ی ته‌له‌گراف-ه‌وه ئامۆژگاریمان ده‌كات كه به‌ر له وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی دووركه‌وینه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، هاووڵاتیانی رووسیا كه چێژ له ڤۆدكا ده‌بینن، به‌رپرسانی ته‌ندروستی وڵاته‌كه ئه‌وپه‌ڕی پێداگریی ده‌كه‌ن كه هاووڵاتیان دووركه‌ونه‌وه له مه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له ڤاكسینه‌یشن.
ئه‌لێكسه‌نده‌ر جینسبێرگ، سه‌رۆكی په‌یمانگای گامالیا-ی نیشتمانی بۆ ئێپیدیمیالۆژی و مایكرۆبایۆلۆژی له مۆسكۆ، كه رۆڵێكی باڵای هه‌بووه له به‌ره‌وپێشبردنی ڤاكسینی سپوتنیك-V، بۆ گۆڤاری نیو ساینتیست، ده‌ڵێت: "به‌وپه‌ڕی پێداگرییه‌وه ئامۆژگاریمان ئه‌وه‌یه كه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ پێش و پاش وه‌رگرتنی هه‌ر ژه‌م (دۆز)ێكی ڤاكسینه‌كه خواردنه‌وه‌ی مه‌ی بوه‌ستێنن".
ئه‌م ئامۆژگارییه نه‌ك ته‌نیا بۆ ڤاكسینی سپوتنیك-V، به‌ڵكو بۆ ته‌واوی ڤاكسینه‌كانی تری كۆرۆنا ڤایرۆسه، وتیشی: "ئه‌مه روون و ئاشكرایه".
هه‌موو ده‌قه زانستییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه مه‌ی و به‌رگری له‌ش په‌یوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مه‌ی ده‌خۆنه‌وه زیاتر تووشی په‌تای كۆرۆنا ده‌بن.
ئیمینۆلۆژیست ئلیانۆر رایلی له زانكۆی ئیدنبه‌ره له به‌ریتانیا ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی كه مه‌ی ده‌خۆنه‌وه زیاتر به‌ده‌ست گرفته‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن، یه‌ك له‌و گرفتانه كه‌مبوونه‌وه‌ی فرمانی به‌رگری له‌شه".
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه نزیكه‌ی 10% خه‌ڵك به‌رگریان لاواز بووه دوای ئه‌وه‌ی ڤاكسینی سپوتنیك-Vیان وه‌رگرتووه، ئه‌م ژماره‌یه به‌سه‌ر ڤاكسینه‌كانی تریشدا گونجاوه، هه‌رچه‌نده هۆكاری ئه‌مه نادیاره و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌كراوه كاریگه‌ریی مه‌ی-یه یان هۆكاری تر.
ئه‌م هه‌فته‌یه، ئان پۆپۆڤا، سه‌رۆكی خزمه‌تگوزاری فیدرالی رووسی بۆ چاودێری پاراستنی مافی به‌كاربه‌ر و خۆشگوزه‌رانی مرۆیی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی رووسیا گفتوگۆیه‌كی توندییان كرد، كه پێویسته هه‌ڵمه‌تێك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رووسه‌كان تێبگه‌یه‌نن كه دوو هه‌فته پێش وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه و ئه‌و 28 رۆژه‌ی نێوان هه‌ردوو ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسینه‌كه و دواتریش دوو هه‌فته دوای وه‌رگرتنی ژه‌م (دۆز)ی دووه‌م كه تێكڕا 8 هه‌فته ده‌كات، مه‌ی نه‌خۆنه‌وه.
جینسبێرگ، سه‌رۆكی په‌یمانگای گامالیا-ی نیشتمانی بۆ ئێپیدیمیالۆژی و مایكرۆبایۆلۆژی ئه‌مه به قورس ده‌زانێت جێبه‌جێبكرێت، "ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر رێگری ته‌واوی مه‌ی نییه له كاتی ڤاكسینهیشندا، ئه‌مه ته‌نیا ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی مه‌عقوله بۆ به‌كاربه‌ران تا جه‌سته‌یان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ دژه‌ته‌نی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
جیهان له‌به‌رده‌م 4 ڤاكسیندایه ئه‌وانیش (مۆدێرنا-ی ئه‌مه‌ریكی، فایزه‌ر-ی ئه‌مه‌ریكی و بایۆنتێك-ی ئه‌ڵمانی پێكه‌وه، گامالێیا-ی رووسی، ئۆكسفۆرد "یونی-ئه‌سترازینكا" -ی به‌ریتانی). وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك ڤاكسینی گامالێیا (رووسی) لهدواڕۆژهكانی مانگی ئاب-ی 2020دا رووسیا ڤاكسینێكی سپۆتینك-V راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای گامالێیا-وه به‌رهه‌مهێنرا. كۆمپانیاكه ریسكێكی گه‌وره‌ی كرد چونكه له‌سه‌ر 19 هه‌زار خۆبه‌خش تاقیكرده‌وه به پێدانی دوو ژه‌می ڤاكسینه‌كه له‌ماوه‌ی 3 هه‌فته‌دا. ڤاكسینه رووسیه‌كه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2020 ئه‌نجامی تاقیگه‌یی راگه‌یاند كه به‌رێژه‌ی 92% كاریگه‌ری هه‌یه و سه‌ركه‌وتووه. هه‌رچه‌نده به‌پێی ته‌واوی توێژینه‌وه‌كان (مه‌ی) كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو ڤاكسینه‌كان هه‌یه.