یەكێتی ئەوروپا بەداخەوەیە بۆ دەستپێكردنەوەی ئێران بە پیتاندنی یۆرانیۆم

یەكێتی ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات رێككەوتنی ئەتۆمی بپارێزێت

ئەوروپا بەداخەوەیە بۆ دەستپێكردنەوەی ئێران بە پیتاندنی یۆرانیۆم
ئەوروپا بەداخەوەیە بۆ دەستپێكردنەوەی ئێران بە پیتاندنی یۆرانیۆم

K24 – ھەولێر:

كۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند، بەداخەوەیە بۆ دەستپێكردنەوەی ئێران بە پیتاندنی یۆرانیۆم بەڕێژەی 20% لە دەزگایەكی ئەتۆمی لەژێر زەویدا، ئەمەش پێشێلكردنی ئەو رێككەوتنە ئەتۆمییەیە، كە لە 2015 واژووكراوە، بەڵام ھاوكات پێی وایەو رێككەوتنەكە شایستەی رزگاركردنە.

گوتەبێژی كۆمسیۆن لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ھەست بە نیگەرانییەكی زۆر دەكەین لە بەرامبەر ئەو رێوشوێنانەی ئێران گرتوویەتەبەر. ئەو كارەی ئێران پێشێلكردنی بەڵێنە ئەتۆمییەكانییەتی و لێكەوتەی مەترسیداری دەبێت". گوتیشی: كارەكەی ئێران جێگای داخە، بەڵام لە ھەمان كاتدا زۆر گرنگە... رێككەوتنەكە بپارێزین".

ئەم ھەنگاوەی ئێران نوێترینیانە لەوەتەی لە ساڵی 2019وە دەستی كردووە بە وه‌ڵامدانەوەی كشانەوەی واشنتن لە رێككەوتنەكە لە ساڵی 2018 و گەڕاندنەوەی سزاكان ویلایەتە یەكگرتووەوكان بەسەریدا.

سەرچاوە: رۆیتەرز

Fly Erbil Advertisment