هێرشێکی درۆنی کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە
قایمقامی کۆیە دەڵێت، سێ درۆن هێرشیان کردووەتە سەر کەمپی ئازادی و تەنیا کەسێک بریندار بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی ئاداری 2026، تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە، وردەکاریی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر کەمپی ئازادی لە سنووری قەزاکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکەدا تەنیا یەک کەس بە سووکی بریندار بووە.
تاریق حەیدەری لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاراس ئەمین، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، هێرشەکە لە رێگەی سێ درۆنەوە ئەنجامدراوە، یەکێکیان لە نزیک نەخۆشخانەی کەمپەکە کەوتووەتە خوارەوە.
قایمقامی کۆیە ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی هێرشەکەوە تەنیا یەک برینداری سووک هەیە و هۆکاری کەمبوونەوەی زیانەکانیشی گەڕاندەوە بۆ چۆڵکردنی پێشوەختەی کەمپەکە، ئەمەش بووەتە هۆی رێگریکردن لە زیانی گیانیی زۆرتر.
کەمپی ئازادی لە کۆیە کەسوکاری پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی تێدا نیشتەجێکراوە و پێشتریش لە ساڵی 2022 لەلایەن ئێرانەوە بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 40 کەسی دیکەش بریندار بوون.