بەھۆی دانوستانەكانی "ئۆپێك+" و گرژییەكانی ئێران، نرخی نەوت یەك دۆلار بەرز بوویەوە
كۆمەڵەی "ئۆپێك+" لێكۆڵینەوە دەكات لە ئەگەری كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە مانگی شوباتی داھاتوودا

K24 – ھەولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت نزیكەی یەك دۆلار بەرز بوویەوە بەھۆی ئەو گرژیانەی ئێران دوای ئەوەی كەشتییەكی كۆریای باشووری دەستبەسەركرد، ھاوكاتیش كۆمەڵەی "ئۆپێك+" لێكۆڵینەوە دەكات لە ئەگەری كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە مانگی شوباتی داھاتوودا.
گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت، رادەستكردنی ئادار، 96 سەنت بەرزبوویەوە و گەیشتە 52.05 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك لە كاتژمێر 12.06 بە كاتی گرینچ، 3.06 بەكاتی ھەولێر. نەوتی خاوی رۆژئاوای تێكساس بە ناوەندگیری ئەمەریكایی، رادەستكردنی شوبات بەرمیلی بە 48.53 دۆلار فرۆشرا، بە زیادەی 91 سەنت.
دوێنی دووشەممە، ئەم دوو نەوتە خاوە پێوەریانە، نرخەكەیان 1% دابەزی دوای ئەوەی رێكخراوی وڵاتانی ھەنارەدەكاری نەوت "ئۆپێك" و ھاوپەیمانەكانی لە كۆمەڵەی ناسراو بە ناوی "ئۆپێك+" نەگەیشتن بە رێككەوتن لە ھەمواركردنی بەرھەمھێنانی نەوت لە شوباتی داھاتوودا.
بەھۆی دەستبەسەركردنی كەشتی كۆریای باشوور لە ئاوی كەنداو لە لایەن ئێرانەوە، كە ئەندامی"ئۆپێك"ە، بەبیانووی "پیسكردنی ئاو"، كە ئێران لە لایەن خۆیەوە دەڵێت: سیئۆل 7 ملیار دۆلار قەرزاری ئێرانە و ئەمەش قەبارەی ئەو پارە سڕكراوانەی ئێرانە لە لای كۆریاوە بەھۆی سزا ئەمەریكاییەكانەوە.
سەرچاوە: رۆیتەرز