ئاژانسی فارس: تەرمی خامنەیی لە مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت
کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی خشتەی کات و شوێنی مەراسیمی ماڵئاوایی و بە خاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای وڵاتەکەی راگەیاند، کە بڕیارە لە سبەینێوە دەست پێ بکات.
سێشەممە، 3ـی ئاداری 2026، ئاژانسی فارس نیوس، وردەکاریی رێوڕەسمەکانی پرسە، ماڵئاوایی و بە خاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بڵاو کردەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، رێوڕەسمەکانی پرسە و ماڵئاواییکردن لە تەرمی خامنەیی، لە سبەینێوە دەست پێدەکەن و تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبن، کە تێیدا جەماوەر، بەرپرسانی وڵات و میوانانی بیانی، بەشداریی تێدا دەکەن.
بە پێی ئاژانسەکە، تەرمی عەلی خامنەیی، لە شاری مەشهەد بە خاک دەسپێدرێت و پرسەکەشی لە هۆڵی ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوە دەچێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانیی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە ئەنجامدا رێبەری باڵای ئێران و چەندین سەرکردەیەکی دیکە. گیانیان لە دەست دا.
لە بەرانبەردا ئێران هەر زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا کردە ئامانج.