حكومەت پرۆژە بودجەی 2021 ئامادە دەكات
حەوت ساڵە بودجە ئامادە نەكراوە.. كابینەی نۆیەم رەوانەی پەرلەمانی دەكات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه (7ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئاماده‌كردنی پڕۆژه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی (2021) تاووتوێ ده‌كرێت.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه پڕۆژه‌بودجه‌ی ئه‌مساڵ گه‌ڵاڵه و ئاماده بكات و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكات بۆ تاوتوێكردنی.
ئه‌م بڕیاره‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م دوای ئه‌وه دێت، كه له حه‌وت ساڵی رابردوودا هیچ پڕۆژه‌یاسایه‌كی بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه و له (2014)ه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م جاره پڕۆژه‌یاسای بودجه ئاماده بكرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی داهات و خه‌رجی و پێشنیازی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه ده‌كرێت".
له ده‌ستپێكی كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه، به شێوه‌یه‌كی رێكخراو، هه‌موو چوارشهمموانی هه‌فته، كابینه‌ی حكوومه‌ت له كات و شوێنی خۆی كۆبووه‌ته‌وه و واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هاوكات بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ متمانه‌دان به كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ش سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.