پێكدادانی دیپلۆماسی چین و ئه‌مه‌ریكا له خاكی عێراق
"هەوڵی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا وەك مامۆستایەکی داهێنه‌ری مافی مرۆڤ، "گاڵتەجاڕییە" و چین ئەمە به ته‌واوه‌تی رەتدەکاته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا، ئه‌مڕۆ چوارشەممە (6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە عێراق، لە (5ی کانوونی دووەم) بەئاشکرا بەیاننامەیەکی لەسەر سیاسەتی چین لە کاروباری نەتەوەیی و ئایینی بڵاوکردەوە.
باڵیۆزخانەی چین لە بەغدا، له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی روونیكرده‌وه، "باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە رێگەی ئەم به‌یاننامه‌یدا، دەنگۆی ئه‌وه‌ی بڵاوکردەوە، كه بە شێوەیەکی هەڕەمەکی هێرشی کردووه‌تە سەر چین و ناوبانگی وروشاندووه، ئەم ده‌نگۆیانه قسەی بێمانان، هەوڵی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا وەك مامۆستایەکی داهێنه‌ری مافی مرۆڤ، "گاڵتەجاڕییە" و چین ئەمە به ته‌واوه‌تی رەتدەکاته‌وه".
گوتیشی: "ناوچه‌ی شینگیانگ ئیگۆریی ئۆتۆنۆمی، به‌شێك له خاكی چینه و جیانابێته‌وه، دۆخی شینگیانگ، هه‌وڵی كۆمه‌ڵێكی بچووكی جیاخوازن، كه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه له چین جیاببنه‌وه".
ئاماژه‌ی كرد، "ئه‌م گرووپه له‌ژێر چه‌تری ئایین، باس له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و توندوتیژی له شینگیانگ ده‌كه‌ن، كه بووه‌ته هۆی كوژران و بیرنداربوونی هاووڵاتیانی بێتاون، كه هاووڵاتیانی موسڵمانی تێدایه، تێكدانی سه‌قامگیری شینگیانگ به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار گه‌شه‌ی كردووه".
هەروەها، گوتی: "هێزەکانی تیرۆر و توندوتیژی، وەك بزوتنەوەی ئیسلامی تورکستانی رۆژهەڵات، درێژه ده‌كێشێت بۆ قرغیزستان، ئەفغانستان، عێراق، سوریا و وڵاتانی دیکەی ئاسیای ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ داعش و قاعیدە پیلانگێڕن، بۆ ئەوەی تاوانی تیرۆریستی دژ بە گەل و وڵاتانی ناوچەکە ئەنجام بدەن.
لە به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووە: "بزوتنەوەی ئیسلامی تورکستانی رۆژهەڵات، لە لیستی رێکخراوە تیرۆرستییە نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە، بە بڕیاری (1267)ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە ئه‌مه راستییه‌كه و نكۆڵی لێناكرێت، پێویستە حکومەتی چین بەپێی یاسا بەرەنگاری هێزە تیرۆریستی و جوداخوازەکان ببێتەوه، سەروەری و ئاسایش و سەقامگیری وڵات بپارێزێت، هەروەها پشتیوانی ئاشتیانەی شینگیانگ بكات".
دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لە بەغدا رایگەیاند: "حزبی شیوعی چین، دۆخی چاودێری لە چین بەڕێوەدەبات، به‌شێوەیەکی تایبه‌ت له شینگیانگ، کە زیاتر لە ملیۆنێك ئویگور و ئەندامی گروپە کەمینەکانی دیکە هەن، زۆربەیان موسڵمانن، زۆربه‌یان لە کەمپەکان دەستبەسەركراون، کە پێشێلکاری مافی مرۆڤه، ئەشکەنجە و سەرکوتكردنی ئایینی لێ رووده‌دات".
سه‌رچاوه: RT
د.ی