سەركردەی زۆرینەی كۆمارییەكان لە كۆنگرێسدا: لە مێژوودا وەك ئەم حاڵەتەمان نەدیوە

"دەنگدەران و دادگا و ویلایەتەكان قسەیان كرد.. ھەموویان قسەیان كرد، ئەگەر دژیان راوەستاین، ھەتاھەتا زیان بە كۆمارەكەمان دەگەیەنێت"

سەركردەی زۆرینەی كۆمارییەكانی لە ئەنجوومەنی پیران، سیناتۆر میچ ماكۆنیل
سەركردەی زۆرینەی كۆمارییەكانی لە ئەنجوومەنی پیران، سیناتۆر میچ ماكۆنیل

K24 – ھەولێر:

سەركردەی زۆرینەی كۆمارییەكانی لە ئەنجوومەنی پیران، سیناتۆر میچ ماكۆنیل رایگەیاند، كۆنگرێس لە مێژوودا حاڵەتێكی وای بەخۆیەوە نەبینیوە، كە سەرۆك رابگەیەنێت ھەڵبژاردنەكان دزراون، كەچی دادگا رەتیبكاتەوە.

میچ مالۆنیل قسەكانی ترەمپی رەتكردەوە و گوتی: "ئەگەر بەدوای ئەو قسانەوە بین، ئێمە دیموكراتییەتی خۆمان وێران دەكەین".

سەركردەی زۆرینەی كۆمارییەكان جەختیكردەوە لەوەی ئەو ھەڵبژاردنانە لایەنی دۆڕاو دەشێونێت.

سیناتۆر ماكۆنیل گوتیشی: "دەنگدەران و دادگا و ویلایەتەكان قسەیان كرد.. ھەموویان قسەیان كرد، ئەگەر دژیان راوەستاین، ھەتاھەتا زیان بە كۆمارەكەمان دەگەیەنێت".

ماكۆنێل درێژەی بە قسەكانی دا و گوتی: ئەركی ئێمە ئەوەیە لە بەرژەوەندی گشتی حوكم بدەین.. ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا داوایەكی باڵاتری ھەیە لە گێژاوێكی بۆ كۆتایی لە تۆڵەسەندنەوەی حزبی".

Fly Erbil Advertisment