لە سلێمانی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بە درۆن کرایە ئامانج

شوێنی هێرشە درۆنییەکە لە سلێمانی
شوێنی هێرشە درۆنییەکە لە سلێمانی

کەمێک لەمەوبەر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی لە شاری شەقامی مەلیک مەحموودی سلێمانی کردە ئامانج.

لە چەند کاتژمێری رابردوودا چەند هێرشێکی درۆنی لە سنووری سلێمانی کراوەتە سەر چەند شوێنێک، لە هێرشەکاندا زڕگوێزەڵە بە دوو مووشەک کرایە ئامانج، بەهۆیەوە هاووڵاتییەک گیانی لە دەستداوە و دوو هاووڵاتیش برینداربوون، کە یەکێکیان برینەکانی سەختە.

دواتر بە درۆن هێرشکرایە سەر بارەگای فەرماندەیی یەکەی حەفتا لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی، بەڵام لە دووەم هێرشی سەر هێزەکانی حەفتا، توانرا درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنرێت و پاشماوەی درۆنەکە لە گەڕەکی راپەڕین کەوتە خوارەوە.

دوا هێرش، دوای کاتژمێر 12 شەو، بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو، بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی کرایە ئامانج، کە دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود، هێزە ئەمنییەکان کۆنترۆڵی دەوربەری بارەگاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە، بەڵام بارەگاکە پێشتر چۆڵکرابوو، ئێستاش دۆخی سلێمانی و هاتووچۆی هاووڵاتیان ئاساییە.