خامه‌نه‌یی: هاورده‌كردنی ڤاكسین له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا قه‌ده‌غه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، "هاورده‌كردنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا قه‌ده‌غه‌یه".
رابه‌ری ئێران گوتی: "له فەرەنسا خوێنێكی پیس تۆماركراوه، بۆیه بڕوا بە هیچ ڤاکسینێك ناکرێت".
سەعید نه‌مه‌کی، وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی پێویست و تێپەڕاندنی قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی سەرەتایی، ده‌ستیان كردووه به‌پشکنینی مرۆیی بۆ کوتانی کۆرۆنا ئێرانی، هەروەها ئاماژه‌ی كرد، ئێران مێژووییەکی درێژی لە بەرهەمهێنانی ڤاکسین هەیە، بەرهەمهێنانی ڤاکسین ئەمڕۆ سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه.
عه‌لی ره‌زا به‌كله‌ری، سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی "باستوور"ی ئێرانی، مانگی رابردوو رایگه‌یاند، قۆناغی دووه‌می پشكینی مرۆیی بۆ دووه‌م ڤاكسینی كۆرۆنای ئێران به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه:
د.ی