تویتەر بەشێوەیەکی هەمیشەیی هەژماری دۆناڵد ترەمپی راگرت

ھەڵكوتانە سەر بینایەی كاپیتۆڵ و دروستبوونی گرژی لە ئەمەریکا بەهۆی شکستی فەرمی دۆناڵد ترەمپ
ھەڵكوتانە سەر بینایەی كاپیتۆڵ و دروستبوونی گرژی لە ئەمەریکا بەهۆی شکستی فەرمی دۆناڵد ترەمپ

K24- هەولێر:

کۆمپانیای تویتەر، بەشێوەیەکی هەمیشەیی، بەهۆی بڵاوکردنەوە ''تووندووتیژی''، هەژماری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکای راگرت.

کۆمپانیای تویتەر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای وردبینییەکی زۆر بۆ هەژماری دۆناڵد ترەمپ، بڕیارماندا بە شێوەیەکی هەمیشەیی، هەژمارەکە رابگرین.

تویتەر لە خستنەڕووی هۆکاری داخستنی هەژماری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندووە، بۆ دروست نەبوونی تووندووتیژی زیاتر، هەژمارەکە راگیراوە.

شەوی چوارشەممە بە کاتی هەولێر، لایەنگرانی ترەمپ دژی راگەیاندنی شکستی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، چوونە سەر باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا، بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

دوا بە دوا ئەوە، دۆناڵد ترەمپ، داوای لە لایەنگرانی کرد، بچنە ماڵەوە و ئاشتی بپارێزن، بەڵام شکستی لە هەڵبژاردنەکە، پەسەند نەکرد.