ترەمپ: بە هەڵبژاردنی رێبەری نوێی ئێران خۆشحاڵ نیم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: ئێران بەنیازی کۆنترۆڵکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو، بەڵام گورزێکمان لێی وەشاندووە کە هیچ وڵاتێک نەیدەتوانی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 9ی ئاداری 2026، ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی فۆکس نیووزی ئەمریکی گوتی: سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە لە ئێران دەترسان، بەڵام ئێستا ئەو وڵاتەی جاران نەماوە، چونکە گورزێکی کوشندەمان لێی وەشاند، کە هیچ وڵاتێکی نەیدەتوانی.

گوتیشی: ئێران نیازی کۆنترۆڵکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەبوو، هەروەها 1200 مووشەکی ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە کردووە، ئێستاش کەمێک هێز و توانای هەر ماوە.

لە بارەی هەڵبژاردنی رێبەری نوێی شۆڕشی ئیسلانی ئێران. سەرۆکی ئەمریکا گوتی "بە هەڵبژاردنی رێبەری نوێی ئێران دڵخۆش نیم"، گوتیشی:لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانماندا سەرجەم کەشیەکانی ئێران نقومی دەریا کراون و نزیکەی %80 سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکیشی لەنێو براوە.