سریلانکا ته‌رمی قوربانیانی كۆرۆنا ده‌سووتێنێت
لە سریلانکا داوای وەستانی سووتاندنی بەزۆره‌مڵێی تەرمی موسڵمانان دەکرێت

K24 - هه‌ولێر:
ژماریه‌ك رێکخراوی ناحکومی، کە نوێنەرایەتی موسڵمان، مەسیحی، هیندۆس و بوزییەکانی ئوسترالیا دەکەن، فشار ده‌خه‌نه سەر حكومه‌تی سریلانکا، بۆ ئەوەی چیدی ئەو موسڵمانانەی بە کۆرۆنا دەمرن، بەزۆر تەرمەکانیان نەسووتێنرێن و بەشێوازی ئیسلامی بنێژرێن.
(16) رێكخراوی ناحكومی له ئوستراڵیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) له په‌یامێكی هاوبه‌شدا داوایان له ئه‌نتۆنیۆ گۆتریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، رێگه نه‌درێت به‌زۆر ته‌رمی ئه‌و موسڵمانانه‌ی سریلانكا بسووتێنرێن، كه به‌هۆی كۆرۆناوه ده‌مرن.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، سووتاندنی زۆره‌ملێی ته‌رمی مردووانی كۆرۆنا، به پێشێلكاری مافی مرۆڤ داده‌نرێت، له زۆر وڵاتی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، مه‌كسیك و ئیتاڵیا مردووانی كۆرۆنا ناسووتێنرێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سریلانكا رووده‌دات.
له په‌یامه‌كه‌دا، داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه، فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی سریلانكا، بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاری سووتاندنی ته‌رم پاشگه‌ز بێته‌وه.
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك ئاماژه به‌وه كراوه، "ره‌فتاره‌كانی حکومەتی سریلانکا "نائەخلاقی" و بێزارکەرن، دەبێتە هۆی نیگەرانی و نائارامی لە وڵاتەکەدا".
محه‌مه‌د محیه‌دین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی له ویلایه‌تی ڤیكتۆریا گوتی: "بانگه‌شه‌كه‌ی حكومه‌تی سریلانكا هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه، كه ده‌ڵێت: ناشتنی قوربانیانی كۆرۆنا ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی و پیسبوونی ئاو".
گوتیشی: "ئه‌و بڕیاره، پاڵنه‌ری ره‌گه‌زپه‌رستی له‌پشته‌وه‌یه و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه، موسڵمانان، كه (10%)ی دانیشتووانی وڵات پێكده‌هێنن، له ساڵانی رابردوودا تووشی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی سیاسی بوزی".
روونیكرده‌وه، "ئەمه جیاکارییە له دژی کەمینەی موسڵمان، چونکە بەپێی مافە دەستورییەکان و پەیماننامەکی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، کەمینەکان مافی پراکتیزەكردنی باوه‌ڕی ئایینی خۆیان هه‌یه، ناشتنی ته‌رم، بەشێکە لە ئایینەکەمان، سەرەتاییترین مافیان لێ زه‌وت ده‌كرێت، وەك رێزگرتن لە کۆچکردوو و نوێژكردن له‌سه‌ر ته‌رمه‌كانیان".
رۆژی پێنشه‌ممه‌ی رابردوو، حكومه‌تی سریلانكا رایگه‌یاند، به‌رده‌وام ده‌بێت له سووتاندنی ته‌رمی قوربانیانی كۆرۆنا، هه‌رچه‌نده ناڕه‌زایی موسڵمانانی ئیسلامی له جیهان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و داوای وه‌ستانی ئه‌و ره‌فتاره ده‌كه‌ن.
له مانگی ئاداری ساڵی رابردوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی سریلانكا رایگه‌یاند، "ناشتنی مردووان به هۆی كۆرۆنا، ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ژینگه، بۆیه ته‌رمه‌كان به‌بێ جیاوازی ئایینی ده‌سووتێندرێن".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
د.ی