ئێران له‌كۆتایی مانگی شوبات پشكنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌رده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د فه‌راهانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، پشکنەرانی نێودەوڵەتی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌رده‌كه‌ین و پرۆتۆکۆڵی زیادكراو راده‌گرین، ئه‌گه‌ر تا (21ی شوبات) سزاکانی سەر ئێران لانه‌برێت.
فه‌راهانی گوتی: "ئه‌و بڕیاره له شوباتی داهاتوو جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر سزا دارایی و بانكی و نه‌وتییه‌كانی سه‌ر ئێران هه‌ڵنه‌گیرێن"، جه‌ختی كرده‌وه "ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه و پێویسته حكومه‌ت جێبه‌جێی بكات".
گوتیشی: "هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی دیموكراتییه‌كان، جۆ بایدن، ماوه‌ی مانگێكی ته‌واوی له‌به‌رده‌سته، تا رێكاری پێویست بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان ئه‌نجام بدات، ئه‌گه‌ر نا؛ تاران به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌كات".
فه‌راهانی روونیكرده‌وه، " ئێستا ئێران یەکلایەنە رێکكەوتنی ئه‌تۆمی جێبەجێ دەكات، بۆیه تاران رێگە نادات، ئەمە بەردەوام بێت".
فه‌راهانی دووپاتی كرده‌وه، "رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، هیچ ده‌ستكه‌وتێكی ئابووری بۆ ئێران نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا به به‌ڵێنه‌كانی پابه‌ند نه‌بووه، دۆناڵد ترامپیش رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه".
ئێران دووشەممەی ڕابردوو، دەستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رێژه‌ی (20%) كرد، وەك بەشێك لە پلانی کاری ستراتیژی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سزا ده‌ره‌كییه‌كانی، کە لە مانگی کانوونی یەکەمی (2020)دا، لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کراوه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی