هاورده‌كردنی جگه‌ره‌ی قاچاغ زیانی گه‌وره‌ی به ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یاندووه
بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش تایبه‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌باش وه‌سف ده‌كرێت

K24- سلێمانی:
بە گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی کوردستان24 بەشێکی زۆر لەو جگهرانەی کە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێن، بەشێکی زۆریان قاچاغن و بە رێژەیەکی زۆر لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە ده‌هێنرێنه ناو هه‌رێمی كوردستان، ئەمەش زیانی ئابووری زۆری بۆ حکومەت و بەشێکی ئەو کەسانەش ھەیە، کە جگەرە دەفرۆشن.
ئیبراهیم مسته‌فا، جگه‌ره‌فرۆش ده‌ڵێت: ھێنانی جگەرەی قاچاغ تەنیا لە ھەرێمی کوردستان نیە، بەڵکو لە عێراقیش ھەیە، ئەو جگەرە قاچاخانەش زیانی ئابووری بۆ ئەوان و بۆ حکومەت و داھاتی گشتی ھەیە.
له‌كاتێكیشدا لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە راسپێردراون، بۆ ئەوەی ھێزێکی ھاوبەش و تایبەت بە دەروازە سنووریەکان پێك بھێندرێت، عه‌تا شێخ محه‌مه‌د، جێگری سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکاران دەڵێت: بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ دروستکردنی ئه‌و هێزه هاوبه‌شه‌ی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە تایبەت بە دەروازە سنووریەکان بڕیارێکی دروستە و دەتوانێت رێگری لە ھێنانی کاڵای قاچاغ بکات.
ھەر بە گوێرەی زانیاریەکانی کوردستان24، ئەو جگەرەیەی بە قاچاغ دەھێندرێت لە رووی جۆر و کوالێتیەوە باش نیە، ھەروەھا تەنیا ئەو بارە جگەرانە بە گومرگ داخڵ دەبن، کە بۆ ناوەڕاست و خواری عێراق دەڕوات، چونکە بەبێ پسوولەی گومرگ ناتواندرێت بازگەکانی عێراق تێپەڕێنن، ئەو قاچاغەش لە تەنیا لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، زیانی 10 ملیۆن دۆلاری لە داھاتی گشتی داوە.
H.B