ئه‌حمه‌د سه‌فار: بۆ جێگیركردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتنێكی سیاسی
په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 كرد

K24- هه‌ولێر:
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك له بڕگه‌كانی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی حكومه‌تی عێراقه كه ده‌یه‌وێت چاكسازی بكات.
له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌یه‌كی ده‌نگوباسی كوردستان24، ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیشی كرده‌وه، كورتهێنان له بودجه‌ی عێراق ده‌گاته 71 ترلیۆن دینار كه رێژه‌كه‌ی ده‌گاته 43.29%، له كاتێكدا به گوێره‌ی یاسا نابێت رێژه‌كه‌ی له 3% زیاتر بێت.
سه‌باره‌ت به جێگیركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانیش له بودجه‌ی گشتی عێراقدا، ئه‌حمه‌د سه‌فار دووپاتیكرده‌وه: پێویسته هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ن به رێككه‌وتنی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان كێشه بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان دروست نه‌كرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی دانیشتوان بێت، ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا 13.9% بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆ 9/1/2021ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 كرا.
H.B