پارێزگای سەڵاحەددین.. پاشماوەی مووشەک کەوتە خوارەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەددین بە کوردستان24ـی رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، چەندین پاشماوە و پارچەی موشەک لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە کەوتوونەتە خوارەوە.
دووشەممە 9ـی ئاداری 2026، سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بە کوردستان 24ـی راگەیاند: "لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 6 بۆ 7 حاڵەتی کەوتنی پاشماوەی موشەک لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین تۆمارکراون".
سەبارەت بە شوێنی کەوتنی پاشماوەکان، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، زۆربەی ئەو پاشماوانەی کەوتوونەتە خوارەوە لە ناوچە چۆڵەکان و کێڵگە کشتوکاڵییەکان کەوتوونەتە خوارەوە، بەو هۆیەشەوە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە روونیشیکردەوە، ئەو پارچانەی لە سنووری پارێزگاکە دەدۆزرێنەوە، زۆربەیان بریتین لە تانکی سووتەمەنی موشەکەکان کە دوای ئەوەی لە ئاسماندا جیا دەبنەوە، لەو ناوچانە دەکەونە خوارەوە.