"ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی زیاتر له یه‌ك مووچه‌یان هه‌یه مانگانه لێیان ده‌سه‌ندرێته‌وه"
به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی 492 فه‌رمانبه‌ر مانگانه بڕی 407 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕێندرایه‌وه

K24- هه‌ولێر:
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، 407 ملیۆن دینار له مووچه‌ی مانگانه‌ی 492 فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بڕدرا.
ئه‌م گوتانه‌ی هێڤیدار ئه‌حمه‌د له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هاتوون و نووسیویه‌تی: مانگانە 87 ملیۆن دینار لە مووچەی خانەنشینی 103 حاکم کەمکرایەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ھەر فەرمانبەرێك زیاتر لە یەك مووچەی ھەبێ، ئەوا دوای ئەوەی لێدەبڕدرێت، 20% تا 49%ی لەجیاتی ئەو مووچانەی وەریگرتووە، مانگانە لە مووچەكەی دەبڕدرێت. واتە ئەوەی ئەوەندە ساڵە وەریگرتووە لێ دەسەنرێتەوە.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: چاوەرێ بن بڕیاری زیاتر لەسەر جێبەجێکردنی یاسایی چاکسازی ده‌ده‌رێت.
H.B