له هه‌ڵه‌بجه هیچ تووشبووییهك له نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا نه‌ماوه
"كۆتا دوو نه‌خۆش، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه، ئێستا ره‌وشه‌كه زۆر باشه"

K24 - هه‌ولێر:
ھیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی "وەفا"، لە شاری ھەڵەبجە نەماوە. بە گوتەی بەرپرسانی تەندروستی ھەڵەبجە، نەخۆشخانەكە لە ماوەی (8) مانگی ساڵی رابردوودا، توانیوویەتی چارەسەری تووشبوانی كۆرۆنا بكات، بەڵام نەخۆشخانەكە بە كراوەیی دەمێنێتەوە، تا ئەوكاتەی دڵنیا دەبنەوە، كه مەترسی كۆرۆنا لەسەر كوردستان و سنوورەكە نامێنێت.
جیھاد عومەر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی "وەفا" رایگه‌یاند، "ئێستا هیچ نه‌خۆشێكمان نییه، نه‌خۆشخانه‌كه هه‌ر به كراوه‌یی ده‌مێنتێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی دڵنیا ببینه‌وه، كه هیچ نه‌خۆشێك له‌و شاره نه‌ماوه".
بە گوتەی بەرپرسانی تەندرووستی، ئێستا رەوشی تەندرووستی ھەڵەبجە جێگیرە و ھیچ تووشبوویەك لە پارێزگاکەدا نەماوە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی ھەڵەبجە بەگرنگی دەزانێت نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا بەکراوەیی بمێنێتەوە، تا ئەوکاتەی دڵنیا دەبینەوە لە رەوشی تەندرووستی كوردستان، ئەوكاتە بڕیار لەسه‌ر داخستنی نهخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا ده‌درێت.
شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی ھەڵەبجە گوتی: "ئێستا هیچ نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا نهخهوێنراون، كۆتا دوو نه‌خۆش، نه‌خۆشخانه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه، ئێستا ره‌وشه‌كه زۆر باشه، داواكارین هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن، بۆئه‌وه‌ی حاڵه‌تی دیكه به ڤایرۆسه‌كه تۆمار نه‌كرێت،
لەسەره‌تای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان، جگە نەخۆشخانەی "وەفا"، کە تایبەت بوو بەچارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا، دوو نەخۆشخانەی دیکەش بۆ چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنا کرایەوە، ئەوانیش ھۆڵی تایبەتی نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و بەشێك لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەڵەبجە بوون، بەڵام ئیستا ھیچ کام لە نەخۆشخانەکان نەخۆشیان لێ نەماوە، رەوشی تەندرووستی لە پارێزگاکە جێگیرە.
د.ی