بۆ جاری دووەم؛ ئیسرائیل ناوەڕاستی بەیرووت دەکاتە ئامانج

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ دووەم جار لە دوای دەستپێکردنی جەنگ، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیان لە ناوەڕاستی شاری بەیرووت کردە ئامانج.
ئەم هێرشە ناوچەی "عایشە بەکار"ی لە چەقی پایتەختی لوبنان کردووەتە ئامانج و زیانی لێ کەوتووەتەوە.

چوارشەممە 11ی ئاداری 2026 میدیا فەرمییەکانی لوبنان رایانگەیاند،  فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکیان کردووەتە سەر شوقەیەک لە ناوەڕاستی شاری بەیرووت. ئەمەش وەک دووەم هێرشی لەو شێوەیە بۆ سەر قووڵایی پایتەخت لە سەرەتای دەستپێکردنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و گرووپی حزبوڵڵای سەر بە ئێران هەژمار دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی فەرمیی لوبنان (NNA) روونی کردەوە"ئیسرائیل باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی لە ناوچەی (عایشە بەکار) لە ناوەڕاستی بەیرووت کردووەتە ئامانج." ئەم هەنگاوەی سوپای ئیسرائیل نیشانەی فراوانبوونی بازنەی پێکدادانەکانە بۆ دەرەوەی ناوچە تەقلیدییەکانی وەک "زاحیەی باشوور" و چوونە ناو چەقی ناوچەکانی نیشتەجێبوون لەنێو جەرگەی پایتەخت.