كه‌مال كه‌ركووكی: كورد له كه‌ركووك زه‌ره‌ری كردووه
"یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن، كه كه‌ركووكی دابه‌شی بازنه‌كان كردووه، دژی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانه"

K24 - هه‌ولێر:
كه‌مال كه‌ركووكی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له به‌شداریكردنی ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌پێی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن، له پارێزگای كه‌ركووك كورسییه‌ك تا (2) كورسی له‌ده‌ست ده‌دات.
كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: "یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن، كه كه‌ركووكی دابه‌شی بازنه‌كان كردووه، دژی مافه‌كانی گه‌لی كوردستانه، دژه به یه‌كسانی، به ده‌ستوور و یاسایه، لام سه‌یره بوو چۆن نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا قه‌بووڵیان كرد ئه‌و یاسایه وابێت، كه ئه‌وانیش تێیدا به‌شداربوون، كه كه‌ركووك كراوه‌ته (3) بازنه، حه‌ویجه (3) كورسی بۆ دانراوه، به‌پێی ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی، پێویسته (2) كورسی هه‌بێت، هه‌ر كورسییه‌ك، (68) هه‌زار و (8) ده‌نگ له حه‌ویجه دانراوه، كه‌چی له بازنه‌ی (1) و (2) و كه‌ركووك، كه زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كورده و توركمانه، عه‌ره‌بیشی تێدایه، نزیكه‌ی (78) هه‌زار ده‌نگ بۆ هه‌ر كورسییه‌ك دانراوه، له بازنه‌ی (1)یش (84) هه‌زاره، جیاوازییه‌كه زۆره، جارێ نه‌چووینه‌ته هه‌ڵبژاردن، نزیكه‌ی (26) هه‌زار ده‌نگ له هه‌ر كورسییه‌ك دۆڕاندوومانه، ئه‌مه زیان و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره و نایه‌كسانییه بۆ كه‌ركووك، به‌پێی ده‌ستوور ده‌بێت ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ر كورسییه‌ك، له هه‌ر شوێنێك بێت، پێویسته یه‌كسان بێت، ئه‌مه پێشێلكاری ده‌ستووره، بۆیه ئێستا باسی ئه‌وه ده‌كرێت، هه‌مواری یاساكه بكرێته‌وه، چونكه به‌و شێوه‌یه كورد له كه‌ركووك زه‌ره‌ری كردووه".
گوتیشی: "ئه‌و (3) كورسییه‌ی حه‌ویجه، بۆ عه‌ره‌ب دانراوه، له ناو كه‌ركووكیش كورسی دیكه به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌راورد به پێشوو، كورد كورسی كه‌متر ده‌هێنێت، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له كۆی (41) كورسی، (26) كورسیمان به‌ده‌ست هێناوه، بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیش كورد (8) كورسی هێناوه، ئه‌مجاره له‌خوار ئه‌م ژماره‌وه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م بازنه‌یه بێت، كورد له كورسییه‌ك تا (2) كورسی كه‌متر به‌ده‌ستده‌هێنێت".
كه‌مال كه‌ركووكی، روونیكرده‌وه، "به‌شداریكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵبژاردنی بازنه‌ی كه‌ركووك، په‌یوه‌سته به ئاساییكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، سه‌ركردایه‌تی بۆ به‌شداریكردن و نهشدارینهكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌دات، تا ئێستا ئه‌و بڕیاره‌مان نه‌داوه، داوامان له حكومه‌تی عێراق كردووه، هه‌ردوو حكومه‌تیش له گفتوگۆدان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك، چونكه به‌لای ئێمه‌وه كه‌ركووك له دوای خیانه‌تی (16ی ئۆكتۆبه‌ر)ه‌وه داگیركراوه، مافی كورد خووراوه و له‌دوای ئه‌و خیانه‌ته زیاتر له (150) پۆست له كورد وهگیراوهتهوه، داوامان كردوه له دۆسیه‌ی سه‌ربازی، پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ده‌وروبه‌ری شاره‌كه بپارێزێت، له دۆسیه‌ی ئه‌منی و بازگه‌كان له ده‌ستی پۆلیسی شاره‌كه بێت، هێزه داگیركه‌ره‌كان بچنه ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كه و پارێزگای كه‌ركووك، به‌لای كه‌مه‌وه له ناو شاره‌كه دوور بكه‌ونه‌وه، ناكرێت خه‌ڵكی كوردستان له‌ژێر سته‌م بێت و زڵمی لێبكرێت، دواتر پێویسته باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان چۆڵ بكرێت، راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بكرێته‌وه، به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئاڵای كوردستان لابچێت، ئینجا ره‌وشی ئیداری ئاساییبكرێته‌وه و فه‌رمانبه‌رانی كورد كه دوور خراونه‌ته‌وه، بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان".
سه‌باره‌ت به سه‌قامگیری له پارێزگای كه‌ركووك، كه‌مال كه‌ركووكی ئاماژه‌ی كرد، "ئێستا له شاره‌كه كه‌س له‌خۆی دڵنیا نییه، داگیركه‌ر راست و چه‌پ له‌شاره‌كه له خه‌ڵك ده‌دات، گه‌نده‌ڵی ده‌كات، ده‌ستدرێژی ده‌كات، خه‌ڵك ده‌ڕفێنێت و ده‌كوژێت، به لێشاو ته‌عریبی شاره‌كه ده‌كرێت، بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان دووپاتی بكه‌نه‌وه، كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه، به‌بێ ئاساییكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، له هه‌ڵبژاردن زه‌ره‌ر ده‌كه‌ین".
كه‌مال كه‌ركووكی دووپاتی كرده‌وه، "كه‌ركووك داگیركراوه و پارێزگارێكی به نایاسایی بۆ دانراوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی، به هاوكاری لایه‌نێكی سیاسی له‌و پۆسته‌یه، كه له‌یه‌ك كاتدا پارێزگار و جێگری پارێزگار و ئه‌ندامی په‌رله‌مانیشه".
د.ی