پاول ره‌خنه له تره‌مپ ده‌گرێت
"ئێستا واشنتۆن ئه‌و هێزی نییه تا وانه‌ی دیموكراتی بڵێته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
كۆلن پاول، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن"، له باره‌ی لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ، كه هه‌ڵكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، رایگه‌یاند، ئێستا بۆ وڵاتانی دیكه، "واشنتۆن ئه‌و هێزی نییه تا وانه‌ی دیموكراتی بڵێته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا ئه‌مه‌ریكا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بانگه‌شه و پشتیوانی دیموكراتی بۆ وڵاتانی دیكه بكات، پاول گوتی: "ئێستا وڵاته‌كه‌مان له ره‌وشێكی لاوازه بۆ ئه‌م بابه‌ته، به‌و هیوایه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م مافه‌ی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه".
گوتیشی: "ته‌نانه‌ت كه ئه‌فسه‌رێكی ئاسایی بووم، هه‌وڵم داوه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوڕێكانمان به‌هێز بكه‌م و تێیانبگه‌یه‌نم ئه‌مه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه، له رێگه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بووه".
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی واشنتۆن كردوویه‌تی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ، "سووكایه‌تیكردن به خه‌ڵك و كشانه‌وه له رێككه‌وتنه‌كان و هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو بووه به‌رامبه‌ر به هاوپه‌یمانه‌كانمان، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ری كۆك بووین".
سه‌رچاوه: RT
د.ی