دۆخی ناسریە ئاڵۆز دەبێت و ھۆشداری دەدرێت
ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و 111 کەسیش برینداربوون

K24 - ھەولێر
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداریدا لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناسریە.
لە راگەیەنراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداریدا لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی شاری ناسریە، كە دەكاتە ناوەندی پارێزگای زیقار.
لە راگەیەندراوەكەدا داوای لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، دۆخی ئەمنی پارێزگاکە کۆنتڕۆڵ بکات و چیتر رێگە بە تەقەکردن لە خەڵکی ناڕازی نەدرێت و وەڵامی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیش بدرێتەوە.
بەگوێرەت دوایین ئامار قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ و شەوی رابردوو لە ناسریە، ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە و 111 کەسیش برینداربوون، کە زۆرینەیان لە هێزە ئەمنییەکانن.
چەند رۆژێكە خۆپیشاندان لە ناسریە دەستیپێكردووەتەوە و شەوی 9ی ئەم مانگەش دهستیان گرتهوه بهسهر گۆڕهپانی حهبوبی، كه پێشووتریش ناوهندی گردبوونهوه و ناڕهزایی دهربڕینی خهڵكی شارهكه بوو.
لەلایەکی دیکەوە لە قەزای شەتڕە لە باکووری زیقار، چەند چەکدارێک دەستڕێژی گولـلەیان لە پارێزەر حەیدەر جابر عەبودی کرد و بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە و برینەکەی سەختە، ئەمەش دوای دوو رۆژ دێت، لە تیرۆرکردنی پارێزەر عەلی حەمامی لە هەمان قەزا.