پەیامی رێبەری نوێی ئێران
موجتەبا خامنەیی لە یەکەم وتاریدا وەکو رێبەری ئێران ئاماژەی بەوە دا، پێویستە سوود لە داخستنی گەرووی هورمز ببینن، سوپاسی سەربازانی بەرەی مقاوەمە دەکەم، بەرەی مقاومەی عێراق درێژە بەهەمان خەبات دەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئاداری 2026، موجتەبا خامنەیی رایگەیاند، پێویستە گەرووی هورمز بەداخراویی بمێنێتەوە و هەمووان شکستی دووژمن ببینن، هەروەها دەبێتە خەڵک لەسەر شەقام بمێنێتەوە، دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دا هەبێت، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکانیان دابخەن، دانیشتن لەسەر کورسی خومەینی و خامنەیی بۆمن کارێکی ئاسان نییە.
موجتەبا خامنەیی گوتیشی، پێویستە خەڵکی ئێران هەمووان یەکگربن و لە گۆڕەپانەکان بمێننەوە و بەردەوام بن، پێویستە سوود لە داخستنی گەرووی هورمز ببینن، سوپاسی سەربازانی بەرەی مقاوەمە دەکەم، بەرەی مقاومەی عێراق درێژە بەهەمان خەبات دەدات.
موجتەبا دەشڵێت، خەڵکی ئێران دوژمنیان تووشی سەرسوڕمان کرد، تۆڵەی لە دەستدان و کوژانی خەڵکی ئێران دەکەینەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، دەبێت بریندارانی ئەم هێرشانە چارەسەری گونجاو بێبەرانبەر وەربگرن و لە هەندێک دەستکەوتی دیکە سوودمەند بن، تا ئەو شوێنەی بارودۆخی ئێستا رێگە بدات، دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانە داراییەکان کە بەر شوێن و سامانی کەسی کەوتووە، هەنگاوی پێویست و پێناسەکراو بنرێت و جێبەجێ بکرێت.
موجتەبا خامنەیی جەخت لەوە دەکاتەوە، وتەکانم، ئاراستەی سەرۆک و پلە و پایە کاریگەرەکانە لە هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە، ئێمە لەگەڵ 15 وڵات دراوسێی وشکانی یان ئاویمان هەیە و هەمیشە خوازیاری پەیوەندییەکی گەرم و بنیاتنەر بووین لەگەڵ هەموویان.