سوپای پاسداران: گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنتەوە
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت "پابهندی فهرمانەکانی رێبهری باڵاین و گهرووی هورمز به داخراوی دهمێنێتهوه".
عەلیڕەزا تەنگەسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە دوای پەیامەکەی موجتەبا خامنەیی رێبەری نوێی وڵاتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسی " بە داخستنی گەرووی هورمز بەهێزترین گورز لە دوژمنان دەدەین"
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نوێترین پەیامی نووسراوی بڵاوکردەوە و دەقی پەیامەکە لە تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران خوێندرایەوە و لە بەشێک لە پەیامەکەیدا رایگەیاند "دەبێت داخستنی گەرووی هورمز بەردەوام بێت و سوود لەو داخستنەش ببینرێت".