تەخت رەوانچی: لە گەرووی هورمز رێگەی تێپەڕبوون بە کەشتی هەموو وڵاتێک نادەین

مەجید تەختڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێزی دەریایی ئێران رێگەی بە کەشتیی هەندێک لە وڵاتان داوە لە گەرووی هورمز تێپەڕن، چونکە رێڕەوی ئاویی گەرووەکە بەهۆی جەنگی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران داخراوە.

تەختڕەوانچی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس لە تاران گوتی: هەندێک وڵات پێشتر قسەیان لەگەڵ ئێمە کردووە سەبارەت بە تێپەڕبوونی کەشتییەکانیان بە گەرووی هورمزدا، ئێمەش هاوکاریمان کردوون.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت "ئەو وڵاتانەی لایەنگیریان بۆ هێرش و دەستدرێژییەکانی سەر ئێرانەوە هەیە، رێگە بە کەشتییەکانیان نادرێت لەم گەرووە بە سەلامەتی دەربازیان بێت و تێپەڕبون.