کەشناسی: شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، پلەکانی گەرما وەک دوێنێ پێنجشەممە دەبن و لە دوای نیوڕۆ نمە باران دەبارێت.

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت  لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی ڕۆژهەلاتی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت کە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت . 

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ پێنجشەممە دەبن، بەڵام سبەی شەممە شەپۆلێکی باران بارین روو لەناوچەکە دەکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 19 پلەی سیلیزی 

پیرمام 15 پلەی سیلیزی

سۆران 16 پلەی سیلیزی 

حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی 

سلێمانی 17 پلەی سیلیزی 

چەمچەماڵ 19 پلەی سیلیزی

دهۆک 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ 20 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی.