میلانیا تره‌مپ دان به شكستی هاوسه‌ره‌كه‌یدا ده‌نێت
"له‌م رووداوه كاره‌ساتباره نه‌شیاوه و هێرشكردنه سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان شه‌رم دایگرتم"

K24 - هه‌ولێر:
میلانیا تره‌مپ، هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، تووشی "بێهیوایی و خه‌مۆكی بووم"، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له په‌سندكردنی سه‌ركه‌وتنی "جۆ بایدن" سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن.
میلانیا تره‌مپ گوتی: "له‌دوای رووداوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، هه‌ست به بێهیوایی و خه‌مۆكی ده‌كه‌م".
گوتیشی: "له‌م رووداوه كاره‌ساتباره نه‌شیاوه و هێرشكردنه سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كان شه‌رم دایگرتم، تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنی چه‌واشه‌كارانه ئاراسته‌م كراون".
میلانیا روونیكرده‌وه، "زۆر به توندی كرده‌وه‌كانی توندوتیژی ئیدانه ده‌كه‌م، كه له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ روویاندا"، جه‌ختی لەوەشكرده‌وه، "پێویسته وڵات بۆ رێچكه‌ی شارستانییانه‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه".
وه‌ك داننان به شكستی هاوسه‌ره‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردن، میلانیا ئاماژه بەوە دەکات، "له ژیاندا شه‌ره‌فمه‌ندبووم کە بوومە خانمی یه‌كه‌م، ده‌مه‌وێت سوپاسی ملیۆنان ئه‌مه‌ریكی بكه‌م، له (4) ساڵی رابردوودا پشتیوانی من و هاوسه‌ره‌كه‌میان كرد".
له چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، كه باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی فشار بووه‌ته‌وه، بۆئه‌وەی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و به‌ر له‌م چه‌ند رۆژی كۆتایی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی