عه‌لی حوسێن ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كگرتوو ئاشكرا ده‌كات
عه‌لی حوسێن: له داهاتوودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كۆده‌بینه‌وه

K24- هه‌ولێر:
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرسی هه‌نووكه‌یی كرا و لێكتێگه‌یشتنی باش له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌بوو.
ئه‌م گوتانه‌ی عه‌لی حوسێن، له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی هاتوون و گوتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه كۆبكه‌ینه‌وه، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخی هه‌رێمی كوردستان یانیش له‌سه‌ر ئاستی عێراق.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان شاندی پارتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی هاتووه‌ته ئاراوه، له‌سه‌ر پرسی كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستان بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له داهاتوودا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بنه‌وه.
H.B