وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا: سزاكانمان زیانی گه‌وره‌ی به بوجەی سەربازی ئێران گه‌یاندووه
پۆ‌مپێیۆ: ئه‌مه‌ریكا زیاتر لە 1500 کەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانیان خستووەتە لیستی سزاکانیانەوە

K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند: زیاتر لە 1500 کەسایەتی و دامەزراوەی ئێرانیان خستووەتە لیستی سزاکانیانەوە و بەھۆی سزاکانی ئیدارەی ترەمپەوە بۆ سه‌ر تاران، بوجەی سەربازی ئێران لەسەدا 24% کەمیکردووە.
ئه‌م گوتانه‌ی وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: "رێگریمان کردووە لەوەی ئێران دەستی به 70 ملیار دۆلار بگات، کە بەھۆیەوە پاڵپشتی کارە تیرۆریستیەکانی و پرۆگرامی مووشەکی بالیستی و ئەتۆمی بکات".
پۆ‌مپێیۆ و جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاتەکەی بەھیچ شێوەیەك رێگە نادات گەورەترین وڵاتی سپۆنسەری تیرۆر کە ئێرانە، فرۆکە و تانك و مووشەك بکڕێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له گوتارێكی رۆژنامه‌وانیدا له یانه‌ی راگه‌یاندنی نیشتیمانی له واشنتن رایگه‌یاند، بەبەڵگە پەیوەندی توندوتۆڵ لەنێوان ئێران، رێکخراوی ئەلقاعیدە، ئوسامە بن لادن و ئەنجامدەرانی ھێرشەکانی 11ی سێپتێمبەردا ھەبووە.
هه‌روه‌ها وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا ناوەڕۆکی نامەیەکی ئوسامە بن لادن، سه‌ركرده‌ی كوژراوی رێكخراوی ئەلقاعیدەی بڵاوكرده‌وه، کە پەیوەندی نێوان ئه‌و رێكخراوه و ئێران دەسەلمێنێت و بن لادن لەنامەکەیدا داوا لە ئەندامانی رێکخراوەکەی دەکات و دەڵیت: ئێران سەرچاوەی دارایی و پاڵپشتی ئێمەیە و بەھیچ شێوەیەك شەڕی ئەو وڵاتەکە نەکەن.
H.B
