شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه
له سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه گۆڕانكارییه‌كان ده‌ستپێ ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پێشكه‌وتووی عێراقی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره پێشبینییه‌كانی بۆ كه‌شو هه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتووی راگه‌یاند و گوتی: پێشبینی ده‌كرێت له سبه‌یه‌وه گۆڕانكارییه‌كان ده‌ستپێبكه‌ن و كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆڵه تا وڵاتانی شام و سعوودییه‌ش درێژ ده‌بێته‌وه و تا رۆژی 18 ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌گوته‌ی عه‌تییه، سبه‌ی یه‌كه‌م گۆڕانكاری ئه‌و شه‌پۆڵه به‌هۆی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك ده‌ستپێده‌كات، كه عێراق، وڵاتانی شام و عه‌ره‌بستانی سعوودییه ده‌گرێته‌وه، جووڵه‌ی ئه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه له چینه به‌رزه‌كان زۆر خێرا ده‌بن و له كاتژمێره‌كانی به‌یانی رۆی چوارشه‌ممه هه‌ور و بۆرانێكی زۆر به‌ره‌و رۆژئاوای عێراق هه‌ڵده‌گرێت و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار روو له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی وڵات ده‌كات، به‌ڵام بۆ سبه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی بارانبارین لاوازن.
كه‌شناسه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی عێراق گوتی: سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌رفه‌تی بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و شه‌پۆڵێكی بارانبارین شاره‌كانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، دهۆك و باكووری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه.
دواتر شه‌پۆڵی به‌فربارین باكووری پارێزگای دهۆك، سلێمانی و باكووری هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه و پاشان ده‌گاته شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و فوراتی ناوه‌ڕاست، دواتریش شه‌وی پێنجشه‌ممه و سه‌رله‌به‌یانی هه‌ینی بارانبارین شاره‌كانی زیقار، سه‌ماوه و باكووری به‌سره و ناوچه‌كانی میسان ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تێكڕای بارانبارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان نمه‌باران ده‌بێت، ته‌نیا له ناوچه‌كانی دهۆك، باكووری هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا نه‌بێت، كه لێزمه‌باران ئه‌و ناوچانه ده‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به خێرایی با، سادق عه‌تییه گوتی: پێشبینی ده‌كرێت رۆژی چوارشه‌ممه به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار ئاراسته‌ی با له رۆژئاواوه به‌ره‌و باشووری و رۆژهه‌ڵات هه‌ڵبكات و دواتر ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م شاره‌كان بگرێته‌وه و تادێت خێراییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، به‌شه‌و له ناوچه‌كانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 50 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
ئه‌م چالاكییه بۆ به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ناوچه‌كانی به‌غدا، سه‌ڵاحه‌دین، دیاله و واست ده‌گرێته‌وه و خێرایی با له‌و ناوچانه ده‌گاته 60 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ده‌بێته هۆی هه‌ڵكردنی خۆڵبارین.
وه‌ك راشیگه‌یاند: به‌هۆی كه‌می رێژه‌ی شێ له چینه‌كانی ناوه‌ڕاست و ناسه‌قامگیری كه‌شوهه‌وا، پله‌كانی گه‌رما گۆڕانكاری زۆریان به‌سه‌ردا نایه‌ت و دواتر ئێواره‌ی هه‌ینی و شه‌وی شه‌ممه پله‌كانی گه‌رما روو له دابه‌زین ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك و شه‌پۆڵێكی سه‌رما له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه روو له عێراق و وڵاتانی شام ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆڵه‌وه زرۆترین ریژه‌ی بارانبارین له رۆژی یه‌كشه‌ممه 17ی ئه‌م مانگه ده‌بێت، له‌كاتێكدا نزمترین پله‌ی گه‌رما له رۆژی دووشه‌ممه 18 ئه‌م مانگه تۆمار ده‌كرێت و به‌فربارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
وه‌ك پێشبینیشی كرد، زۆرترین رێژه‌ی به‌فربارین له حاجی ئۆمه‌ران ده‌بێت و نزمترین پله‌ی گه‌رماش هه‌ر له‌و ناوچه سنوورییه تۆمار ده‌كرێت، كه به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ده‌گاته 15 پله له‌ژێر سفری سیلیزی.
H.B