کەشوهەوای هەرێم: لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو پلەکانی گەرما روو لە بەرزی دەکەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، لە هەندێک ناوچە نمە باران بەردەوام دەبێت و بۆ سبەی پلەکانی گەرما روو لە بەرزی دەکەن.
دووشەممە 16ی ئاداری 2026:
ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی لە نێوان هەوری تەواو و نیمچە هەوردا دەبێت. لە ناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێمی کوردستان (پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و سۆران) لەگەڵ ناوچە سنوورییەکانی باکوور، دابارین بە شێوەی نمە بارانی کەمی پچرپچر تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت، پاشان کەشوهەوا بەرەو سەقامگیری دەچێت.
خێرایی با: لە نێوان 10 – 20 کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با: لە باکووری خۆرئاواوە بۆ باکووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت.
مەودای بینین: 7 – 9 کم دەبێت، لە کاتی داباریندا بۆ 5 – 7 کم کەم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی.
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی.
سۆران: 11 پلەی سیلیزی.
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی.
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی.
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی.
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی.
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی.
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی.
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی.
سبەی سێ شەممە 17ی ئاداری 2026
ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و ساماڵ. لە کاتەکانی بەیانی زوودا، ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان. پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە.
خێرایی با: لەسەرخۆ دەبێت (5 – 15 کم/ک).
مەودای بینین: لە بەیانی زوودا 3 – 5 کم دەبێت و دواتر بەرز دەبێتەوە بۆ 7 – 9 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێ شەممە:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی.
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی.
سۆران: 13 پلەی سیلیزی.
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی.
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی.
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی.
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی.
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی.
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی.
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی.