عه‌لی حوسێن: له به‌غدا به‌ته‌نیا نین، پێمانوایه داكۆكیكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانمان ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو حزبه‌كانه
"سبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و دووسبه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆده‌بینه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی، كه سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستانی كرد، رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك پرس كراوه، له‌وانه یه‌كڕیزی ناوخۆ و بابه‌تی چاكسازی و ئه‌و دۆخه داراییه‌ی هه‌یه، تاوتوێ كراوه و لێكتێگه‌یشتنی باش له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌بوو.
عه‌لی حوسێن گوتی: "پارتی بڕیاریداوه سه‌ردانی هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان بكات، ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌ت و ئه‌وانشی ئۆپۆزسیۆنن، سه‌ردانه‌كانمان بۆ ژماره‌یه‌ك بابه‌تی گرنگه، له‌وانه یه‌كڕیزی ناوخۆ، ره‌نگه گرفت و تێبینی هه‌بێت، به‌ڵام به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن، ره‌نگه بتوانین به‌شێكی لێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین، جگه له‌وه‌ش بۆ بابه‌تی چاكسازی و ئه‌و دۆخه داراییه‌ی هه‌یه، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، تا بتوانین چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنه‌ی دیاری بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به به‌غدا روونیكرده‌وه، "له به‌غدا به‌ته‌نیا نین، پێمانوایه داكۆكیكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانمان ئه‌ركی ئێمه و هه‌موو حزبه‌كانه، شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌ركردایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له به‌غدا بووه، هه‌موو حزب و فراكسیۆنه‌كانیش له به‌غدا بوونیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو هه‌رێم، شاندی حكومه‌ت ته‌مسیلی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
عه‌لی حوسێن ئاماژه‌ی كرد، "ئه‌وڕۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حزبی شیوعی كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه، دوێنیش له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبووینه‌وه و سبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و دووسبه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان، كه له‌گه‌ڵ ئێمه له حكومه‌تن، هه‌موو لایه‌كمان تێبینیمان هه‌بووه، به‌ڵام خاڵی هاوبه‌ش، كه په‌یوه‌ستن به به‌رژه‌وه‌ندی و پاراستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان، تێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه".
عه‌لی حوسێن دووپاتی كرده‌وه، "لامه‌ركه‌زی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، لامه‌ركه‌زی كوردستانه، بێگومان ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌كرێت، لامه‌ركه‌زی بۆ سلێمانی نییه به‌ته‌نیا، به‌ڵكو بۆ هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه‌ی له نێوان ئێمه و یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كراوه، لامه‌ركه‌زیه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت و لیژنه‌شی بۆ پێكهاتووه".
د.ی