وەزیری بەرگری ئیسرائیل: عەلی لاریجانی کوژرا
وەزیری بەرگری ئیسرائیل کوشتنی عەلی لاریجانی لە بۆردمانێکی شەوی رابردوو لە تاران پشتڕاستکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی ئاداری 2026، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکی شەوی رابردوو بۆ سەر تاران، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کوژراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە میدیکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەواڵەکەیان پشتراسنەکردووەتەوە و بڵاویانکردەوە، بڕیارە پاش کەمێکی دیکە عەلی لاریجانی پەیامێکی تایبەت بڵاوبکاتەوە. ئەم هەنگاوەی تاران وەک هەوڵێک بۆ سەلماندنی زیندووبوونی لاریجانی و وەڵامدانەوەی بانگەشەکانی ئیسرائیل لێکدەدرێتەوە.
تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لە تاران بە شێوەیەکی فەرمی هەواڵی کوژرانی ئەو سەرکردە ئێرانییەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.