مەسرور بارزانی و ئەرمان تۆپچو جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

لە میانی دیداری نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم، جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەڕ، گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا، هەروەها جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێم لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.

بە پێی راگەیەنراوەکە، هەردوولا جەختیان لە کۆتاییهێنان بە شەڕ، گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە.