ئه‌نجومه‌نی پیران: ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنی به‌په‌له بۆ لێپرسینه‌وه‌ی تره‌مپ ناكرێت
دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌له لهپڕۆژهكهیان ده‌كه‌ن

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی پیران ئه‌م هه‌فته‌یه دانیشتنی به‌په‌له ئه‌نجام نادات، له‌كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر له‌كارلادانی "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
گوته‌بێژێك به ناوی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سیناتۆر "میچ ماكۆنێڵ" گوتی: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجومه‌ن حاڵه‌تی له‌ناكاو، بۆ دانیشتنێكی نائاسایی به‌په‌له راناگه‌یه‌نێت".
پێشبینی ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر له‌كارلادانی تره‌مپ ئه‌نجام بدرێت، به‌هۆی كرده‌وه‌ی توندوتیژی، كه هه‌فته‌ی رابردوو له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ روویدا.
سه‌ركردیه‌كی دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی كرد، "له‌م هه‌فته‌یه‌دا، له نزیكترین كات، پڕۆژه‌ی له‌كارلادانی تره‌مپ بۆ ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌نێرین".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی