ترەمپ یەكەم سەرۆكی ئەمەریكایە دووجار لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بە زۆرینەی دەنگ پەسندی كرد

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا بە زۆرینەی دەنگ لێپرسینەوەی لە دۆناڵد ترەمپ پەسندكرد و پڕۆژە بڕیارەكە رەوانەی ئەنجومەنی پیران دەكرێت.
كاتژمێر 4:35ی ئێواره‌ی 13/1/2021 به‌كاتی واشنتن، به‌رامبه‌ر 12:35ی شه‌وی 13ی كانوونی دووه‌م به‌كاتی ھەرێمی كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له‌كارخرا.
به‌پێی رای به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له‌كارخستنی دۆناڵد تره‌مپ له‌پای ئه‌و تاوانه دێت كه رۆژی 6ی كانوونی دووه‌می 2021 هانی (پرۆ-تره‌مپ)یه‌كانی داوه كه هێرش بكه‌نه سه‌ر بینای كاپیتاڵ.
له‌ماوه‌ی كه‌متر له 2 ساڵ، ئه‌مه دووه‌مین جاره تره‌مپ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له‌كارده‌خرێت. به‌مه‌ش تره‌مپ دەبێتە یه‌كه‌مین سه‌رۆك له مێژووی ئه‌مه‌ریكا دووجار له‌كار ده‌خرێن له‌تێرمی سه‌رۆكایه‌تیدا.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه نانسی پێلۆسی خوێندییه‌وه ده‌نگدانی لەکارخستن 232 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 197 ده‌نگی نه‌خێر بووه.
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند له‌و 232 ده‌نگه 10 ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان بوو، کە به به‌ڵێ ده‌نگیاندا بۆ له‌كارخستنی تره‌مپ و 4 ئه‌ندامی به سپێتی ده‌نگیاندا ئەوانیش: ( کای گرانجەر- نوێنەری تەکساس، ئاندی هاریس-نوێنەری ماریلاند، گراک مۆرفی- نوێنەری نۆرس کارۆلاینا، دانیال وێبستێر-فلۆریدا). ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆمارییه‌كانیش كه ده‌نگیان دژی تره‌مپ داوه ناوه‌كانیان ئاشكرایه هه‌ریه‌ك له: (لیز دیك چینی- نوێنه‌ری ویلایه‌تی وایۆمینگ، ئادام كینز لینگه‌ر- نوێنه‌ری ویلایه‌تی ئیلینۆیا، جۆن كاتكۆ- نوێنه‌ری ویلایه‌تی نیویۆرك، فرید ئیبۆن و بیته‌ر میجه‌ر - نوێنه‌ری ویلایه‌تی میشیگان، دان نیو هاوس و جێمی هێریرا-نوێنه‌ری واشنتن، ئەنتۆنی گۆنزالۆ- نوێنەری ئۆهایۆ، تۆم رایس- نوێنەری ساوس کارۆلاینا، د‌یڤید ڤالادیۆ- نوێنەری کالیفۆرنیا).
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ساڵی 2019 كاتێك بۆ یه‌كه‌مینجار پرۆسه‌ی له‌كارخستنی (ئیمپیچمێنت)ی تره‌مپ له‌سه‌ر كه‌یسێكی تر ده‌ستی پێكرد هیچ ئه‌ندامێكی نوێنه‌ران له كۆمارییه‌كان دژی تره‌مپ ده‌نگیان نه‌دا.
ئێستا پرۆسه‌ی له‌كارخستن بۆئه‌وه‌ی بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه پێویسته ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌نگی له‌سه‌ر بدات، به‌ڵام میتچ ماككۆنیل، سه‌رۆكی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پیران، دووپاتیكرده‌وه كه هیچ دەرفەتێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران نییه، پێش 20/1/2021 كه رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی جۆو بایدن-ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكایه.
بۆیه له‌كارخستنی (ئیمپیچمێنت)ی دووه‌می تره‌مپ وه‌ك جاری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه شكست ده‌هێنێت، لەگەڵ ئەوەی کات نەماوە بۆ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پیران، ده‌نگدانی سه‌ركه‌وتوو پێویستی به 2 له‌سه‌ر 3 ئه‌ندامانی پیرانه کە لە ئێستادا 67 دەنگ بەرەو ژووری دەوێت. جا پێویسته جگه له مایك پێنس كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانه، 16 ئه‌ندامی تری پیران له كۆمارییه‌كان له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان بن ئه‌وكات دەتوانن تره‌مپ بخه‌ن.
پرۆسه‌ی له‌كارخستنی تره‌مپ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه به‌مشێوه‌یه‌یه: ئه‌نجومه‌نی پیران راده‌ستپێردرێت به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه‌ش سه‌رۆكی دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
له مێژووی ئه‌مه‌ریكا دووجاری دیكه هه‌وڵی له‌كارخستنی سه‌رۆك دراوه، به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه شكستی هێناوه له ئه‌نجومه‌نی پیران. ساڵی 1868 له‌كاتی له‌كارخستنی ئه‌ندریۆ جۆنسۆن، له ئه‌نجومه‌نی پیران ته‌نیا به یه‌ك ده‌نگ شكستی هێنا. هه‌روه‌ها ساڵی 1998 كاتێك ویسترا بێل كلتۆن لهكارخرێت به‌هه‌مانشێوه ئه‌نجومه‌نی پیران سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له پرۆسه‌كه.