حکوومەتی هەرێمی کوردستان 10 رۆژ پشووی فەرمیی راگەیاند

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنەکانی رەمەزان و نەورۆزەوە، 10 رۆژ پشووی فەرمیی لە سەرجەم دامودەزگاکان راگەیاند.

چوارشەممە، 18ـی ئاداری 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بە بۆنەی هاتنی جەژنەکانی رەمەزان و نەورۆز بە پێی رۆژژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سبەینێوە پشووی فەرمی دەست پێدەکات.

بە پێی راگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سبەینێ پێنجشەممە (19ـی ئادار تاوەکوو رۆژی یەکشەممە 29ـی ئاداری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

بەڵام لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دوام بە شێوەی ئێشکگریی بەردەوام دەبێت.