کەشناسی: بارانی بەلێزمە دەبارێت
شارەزایەکی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات، شەپۆلێکی باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، چەقی ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی شەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی جەژن دەبێت.
شەهلا ساڵح، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: شەپۆلێکی باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، چەقی ئەم شەپۆلە لە کاتەکانی شەو بۆ بەرەبەیانی رۆژی جەژن دەبێت.
شەهلا ساڵح گوتیشی: هەروەها چالاک بوونی خێرایی باو دابەزینی پلەکانی گەرما 5-6 پلە و بارینی بڕێکی زۆر باشی باران و دروستبوونی هەورەبروسکە و بارینی تەرزە لە هەندێک شوێن ، ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت بە درێژایی رۆژانی جەژن ونەورۆز .
باس لەوەش دەکات، ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە بەتایبەتی لە چەم ودۆڵەکان تەنانەت کۆبوونەوەی ئاو لەناو سەنتەری شارەکان و بە پێی پێشبینیەکان بێت زۆرترین بڕی باران لە سنوری پارێزگای دهۆک وئیدارەی زاخۆ و سنوری پارێزگای سلێمانی و هەلەبجە وئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی سۆران و پارێزگای هەولێر بێت .
هاوکات دەشڵێت، بە گشتیی ئەم شەپۆلە لە 24مانگ کۆتایی دێت بەلام دوا بەدوای ئەوە شەپۆلی دیکە هەن.