ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باشووری سووریا

سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر شوێنە سەربازییەکانی سوپای سووریا لە باشووری وڵاتەکە، ئەمەشی وەک کاردانەوەیەک بۆ هێرشەکانی سەر دروزەکان لە سوەیدا ناوبرد.

  ئەمڕۆ هەینی، 20ـی ئاداری 2026، سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازی کۆگایەکی چەکی سوپای سووریا لە باشووری وڵات، ئاماژەی بەوەشدا ئەم هێرشە وەک کاردانەوەیەک بووە بووە بۆ ئەو هێرشانەی دوێنێ لە پاریزگای سوەیدا کراوەتە سەر دروسزەکان.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکردووە، هێرشەکان شوێنە سەربازییەکانی سووریایان لە باشوور کردۆتە ئامانج، دەشڵێت، رێگە نادەن زیان بە دروزەکان بگەیەنرێت"، هەروەها بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ پاراستنیان ئەم پێکهاتەیە.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی پێشهاتەکان لە باشووری سووریا، هەروەها بەپێی رێنماییەکان لە ئاستی سیاسییەوە مامەڵە دەکەن.

دوێنی پێنجشەممە، لە باشووری پارێزگای سوەیدا هێرشکراوەتە سەر هاووڵاتیانی دروز، ئەمەش کاردانەوەی سەربازی و جموجۆڵی سەربازی ئیسرائیلی لە دەوروبەری ناوچەکە لێکەوتەوە.