رووسیا له رێككه‌وتنی "ئاسمانی كراوه" پاشه‌كشه ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاكلایه‌نه پاشه‌كشه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه كرد

K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی رابردوودا، تاكلایه‌نه پاشه‌كشه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه كرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی (15ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی پاشه‌كشه‌كردن له رێككه‌وتنی "ئاسمانی كراوه" ده‌ستی پێكردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا روونیكرده‌وه، "پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی پار، "بێبه‌ها بوو"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیانی زۆر به‌ر رێككه‌وتنه‌كه كه‌وتووه و هاوسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كان نه‌مابوو، كه ده‌بووایه پشتیوانی ئه‌منی و متمانه درووست بكات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، رووسیا له لایه‌نی خۆیه‌وه ویستی له‌سه‌ر رزگاركردنی رێككه‌وتنه‌كه هه‌بووه و به‌پێی به‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه پێشنیازی كردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك نه‌مایه‌وه".
ئاماژه كراوه، "له‌به‌ر لانه‌بردنی به‌ربه‌ست و به‌رده‌وام نه‌بوونی رێككه‌وتنه‌كه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راسپێدراوه، ده‌ست به پرۆسه‌ی ناوخۆیی بكات، بۆ پاشه‌كشه‌كردن له رێككه‌وتنی "ئاسمانی كراوه"، له‌دوای ته‌وابوونی رێوشوێنه‌كان، لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه".
رێککەوتنی "ئاسمانی کراوە"، کە زیاتر لە 30 وڵات کۆدەکاتەوە، رێگە بە فڕۆکەی چاودێری بێ چەك دەدات، بەسەر وڵاتانی ئەندامدا بفڕن، بە ئامانجی لێكتێگەیشتن و متمانەی هاوبەش، بۆ ئه‌وه‌ی هەموو لایەنەکان رۆڵی ڕاستەوخۆیان لە کۆکردنەوەی زانیاری له‌سه‌ر هێزی سەربازی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان هه‌بێت.
سه‌رچاوه: RT
د.ی