له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین نزیكه‌ی 60 هه‌زار مریشك تووشی ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده بوون
K24- هه‌ولێر:
عه‌مار جه‌بر خه‌لیل، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 60 هه‌زار مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی سنووری ئه‌و پارێزگایه تووشی ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده بوونه.
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین گوتیشی: رێكاری تایبه‌تیان بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه گیراونه‌ته‌به‌ر و بڕیاریانداوه، هیچ كه‌سێك سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كات، كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه و نابێت له 3 كیلۆمه‌تر كه‌متر له‌و كێڵگانه نزیك ببنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چه‌ند شوێنێكیان له سامه‌ڕا دابڕاندووه.
داواشی له خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان و هاووڵاتییانی سامه‌ڕا كرد، زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن.
ئاشكراشیكرد، ئه‌و كێڵگانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه، تایبه‌تن به مریشكی به‌رهه‌مهێنانی هێلكه، بۆیه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه، له‌ڕێگه‌ی هێلكه‌وه ڤایرۆسه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ بازاڕه ناوخۆییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: تیمێكی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پێكهێنراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی سامه‌ڕا بكه‌ن و به‌وردی به‌دواداچوون بۆ دۆخه‌كه بكه‌ن.
جێگای ئاماژه‌یه، تا ئێستا زانایان زیاتر له 12 جۆری ئه‌نفلۆوه‌نزای باڵنده‌یان دیاریكردووه، له‌وانه‌ش هه‌ردوو جۆری H5N1 و H7N9ی كوشنده، كه به‌م دواییانه بۆ مرۆڤیش گوازراوه‌نه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌و ڤایرۆسه له چه‌ند وڵاتێكی ئاسیا، ئه‌فریقیا، ئه‌مه‌ریكای باكوور و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌وروپاش له‌ناو ئه‌و كه‌سانه بڵاوبووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ باڵنده تووشبووه‌كان تێكه‌ڵاوییان هه‌یه.
له ساڵی 2015ـه‌وه له هه‌ندێك حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا ئه‌و ڤایرۆسه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه گوازراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، به‌رپرسانی جیهان هه‌ست به نیگه‌رانی بكه‌ن، له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌كی نوێی ئه‌و ڤایرۆسه سه‌رهه‌ڵبدات، كه توانای گواستنه‌وه‌ی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه خێراتر بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران كار له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌ك بۆ ئه‌و په‌تایه ده‌كه‌ن.
H.B