مەسعود پزیشکیان لە پەیامی نەورۆزدا داوای یەکڕیزی و تێپەڕاندنی قەیرانەکان دەکات

ئەمڕۆ شەممە، 21ـی ئایاری 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، بەبۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی هەتاوییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە گەلی وڵاتەکەی دەکات، کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنن و یەکڕیزیی نیشتمانی بپارێزن.

لە دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆماری ئێران کە لە پلاتفۆڕمی ئێکس دا هاتووە، جەختی کردووەتەوە، پێویستە هاتنی نەورۆز بکرێتە دەرفەتێک بۆ وەلانانی کینە و دڵگرانییەکان، ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەمساڵ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستمان بە نەورۆزە؛ نەورۆزێک کە یەکڕیزی، یەکگرتوویی و تەبایی نیشتمانی لە کولتوورەکەماندا دەربخات."

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مەسعود پزیشکیان داواکارییەکی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی ئێران کردووە و دەڵێت، "با دەست بخەینە ناو دەستی یەکتر بۆ ئەوەی ئێرانەکەمان سەربەرزانە لەو گەردەلوولانە دەرباز بکەین کە تێی کەوتووین."