ترەمپ تۆڕێكی كۆمەڵایەتی ھاوشێوەی تویتەر دادەمەزرێنێت

دۆناڵد ترەمپ: تویتەر كەناڵێكی ئازاد نییە

دۆناڵد ترمپ
دۆناڵد ترمپ

K24 – ھەولێر

ترەمپ لە تویتەر توڕەیە و رایگەیاند، تۆڕێكی كۆمەڵایەتی ھاوشێوەی تویتەر دادەمەزرێنێت.

دوای ئەوەی كۆمپانیای تویتەر ھەژماری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكای داخست. دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، تویتەر كەناڵێكی ئازاد نییە و لەگەڵ چەند كۆمپانیایەك قسەی كردووە بۆ ئەوەی تۆڕێكی ھاوشێوەی تویتەر دامەزرێنێت.

ترەمپ جەختیش دەكاتەوە، ھەرگیز بەرامبەر كارەكانی تویتەر بێدەنگ نابێت و دژییان دەوەستێتەوە.

دوای ھێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر كۆنگرێس لە 6/1/2021، تویتەر و سناپ چات، ھەژماری ترەمپان بە یەكجاری سڕیەوە، ھەروەھا فەیسبووك و ئینستگرام و یوتیوبیش بەشێوەی كاتی پۆستكردنی ترەمپیان راگرتووە.

بەگوێرەی راپۆتێكی رۆژنامەی وانشتن پۆست "ترەمپ توڕەیە، لەبەرئەوەی کەسە نزیکەکانی بەرگرییەکی بەهێزیان لێنەکرد کاتێک تۆمەتبار کرا بە هاندانی لایەنگرانی بۆ هێرشکردنە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ".