گه‌ڕه‌كه‌ كوردنشینه‌كانی كه‌ركووك پشتگوێ ده‌خرێن

له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ش كه‌ركووك فه‌رامۆش كراوه‌

گه‌ڕه‌كێكی كوردنشینی كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌پێندراوه‌وه‌ پشتگوێ كراوه‌
گه‌ڕه‌كێكی كوردنشینی كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌پێندراوه‌وه‌ پشتگوێ كراوه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق، بەژمارە و داتا پشکی هەموو پارێزگاکان دیاری کراوە، بەڵام کەرکووك بێ بەشکراوە و بڕیارە لە پشکی پەرەپێدانی هەرێمەکان و وەبەرهێنان، 114 ملیار دینار، بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ ته‌رخان بكرێت، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووکیش جیاوازی لەخەرجکردنی بودجە دەکات و لەدوای 16ی ئۆکتوبەر گەڕەکە کوردنشینەکانی لەخزمەتگوزاری بێ بەشکردووە.

بەشێك لەپەرلەمانتارانی کوردیش دەڵێن؛ ئەگەر بودجەش دابنرێت بەڵام خەرج کردنەکەی لەژێر سەرپەرشتی ئیدارەی ناشەرعی شارەکەدا بێت و جیاوازی بکات لەنێوان گەڕەکەکان، هیچ لەدۆخەکە ناگۆڕێت.

پرۆژە یاسایی بودجەی 2021 گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و مشتومڕییه‌كان لەسەر پشکی کەرکووكن، کە لەنێو هەموو پارێزگاکانی عێراق، تەنها 114 ملیاری بۆ دانراوە، لەکاتێکدا داهاتی نەوتی کەرکووك رێژه‌ی ٤%ی کۆی گشتی داهاتی عێراق پێکدەهێنت.

H.B

Fly Erbil Advertisment