سێنتکۆم ئاماری 23 رۆژەی جەنگیی ئێرانی بڵاوکردووەتەوە
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە نۆ هەزار ئامانجیان لە ناو ئێران پێکاوە و زیاتر لە 140 کەشتی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندووە.
فەرماندەییەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئاداری 2026، ئامارێکی نوێی جەنگی ئێرانی بڵاوکردەوە و ئاماژیداوە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە 28ی شوباتی 206 ـەوە، ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا"یان لە دژی ئێران دەستپێکردووە و بەردەوام لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکان بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران.
هەروەها رایگەیاندووە، لە هێرشەکانیاندا ئامانجیان لەنێو بردنی هەموو ئەو شوێنانەیە کە سەرچاوەی هەڕەشەی راستەوخۆ و مەترسیدارن بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی.
بە گوێرەی ئەو ئامارەکان سێنتکۆم بڵاوی کردووەتەوە، لە 23 رۆژی جەنگدا، هێزەکانی ئەمریکا بە چەندین فڕۆکە جەنگی، هێزی دەریایی و بنکەی مووشەکی زیاتر لە نۆ هەزار هێرشیان بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامداوە و زیاتر لە نۆ هەزار ئامانجیان پێکاوە، لە نێویاندا زیاتر لە 140 کەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان تێکشاندووە.
لە بارەی ئەو شوێنانەی لە هێرشەکاندا کردوویانەتە ئامانج، سێنکۆم نووسیویەتی، جۆرەکانی ئامانج ئەمانە بوون:
- سەنتەرەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ.
- باڵەخانەکانی بارەگای سوپای پاسداران.
- پێگە هەواڵگرییەکانی سوپای پاسداران.
- سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی.
- بنکەکانی مووشەکی بالیستی.
- کەشتی و ژێردەریایی و هێزی دەریایی.
- سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی.
- بنکەکانی مووشەکی دژە کەشتی.
- تواناکانی پەیوەندییە سەربازییەکان.
- کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی و درۆن.
- کارگەکانی بەرهەمهێنانی چەک و کۆگا.
- دامەزراوەکانی مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان.
- ژێرخانەکانی پشتیوانیی سەربازی.