پۆلیسی کەرکووک: درۆنێکی گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە مەلا عەبدوڵڵا کەوتە خوارەوە
کەمێک بەر لە ئێستا درۆنێک لە باشووری کەرکووک لە ناوچەی مەلا عەبدوڵڵا نزیک وێستگەی کارەبا کەوتۆتەوە خوارەوە بەبێ ئەوەی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی بزانرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 24ـی ئاداری 2026، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بەکوردستان24 گوت: درۆنێکی گرووپەکانی حەشدی شەعبی بەئاسمانی ناوچەکە دەخولایەوە و چاودێری ناوچەکەی دەکرد، بەڵام لەناکاو کەوتە خوارەوەو تێک شکا بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت.
پەیامنێری کوردسان24، لەگەڵ جێگری بەرێوبەری بەشی دابەشکردنی کارەبا ئەندازیار دانتاڵ هەمەوەندی قسەی کرد گوتی؛ هیج زیانێک بەر وێستگەی کارەباکە نەکەوتووە و دووربووە لەوێستگەکە، هەروەها کارەکانیشیان بەردەوامە.