شاندێكی پارتی لهگهڵ كۆمهڵی ئیسلامی و حزبی سۆسیالیست كۆبوویهوه
پارتی ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان ئەنجام دەدات
K24 – ھەولێر:
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئهمڕۆ لەگەڵ ھەریەك لە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆبوویەوە. پارتی دەیەوێت بەو كۆبوونەوانەی ھەوڵێك بدات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان و رێكخستنەوەی ناوماڵی كورد.
لهو بارهیهوه، کاکەمین نەجاڕ ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: گەشبینم بەکۆبونەوەکانمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەك بۆکێشە و گیروگرفتە ناوخۆییەکان ویەک دەنگی لایەنەکان لەعێراق و هەرێمی کوردستان زیاتر بەهێزمان دەکات.
هەفتەی رابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی نیشتیمانی، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتوی ئیسلامی، بزوتنەوەی ئیسلامی و حیزبی شیوعی ئەنجامدا، ئەمڕۆش لە سلێمانی لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆبویەوە و لەپاشانیش لەگوڵەخانە لەگەڵ حیزبی سۆسیالست کۆبوونەوە.